شەڕڤانانی قەسەدە لە دێرەزۆر لە دژی شانەیەکى داعش ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا

یەکە تایبەتەکانى هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە دێرەزۆر لە دژی شانەیەکى نوستوی چەەتەکانى داعش ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا و گروپێک چەتەیان دەستگیرکرد.

هێزەکانى سوریای دیموکراتیک لە تویتەرەکەیاندا رایانگەیاند، لە دێرەزۆر لە دژی شانەیەکى نوستوی چەتەکانى داعش ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.

راشیانگەیاندووە "لە چوارچێوەی تێکۆشان لە دژی تیرۆر، یەکەى تایبەتەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتی دێرەزۆر چالاکییان لە دژی شانەیەکى نوستوی داعش ئەنجامدا. لەو ئۆپراسیۆنەدا فەرماندەکان و ئەندامانی ئەو شانە نوستوە دەستگیرکران و دەستیش بەسەر چەک و کەرەستە و کەلوپەلەکانیاندا گیرا".
ژ.ت