شەڕڤانی یەپەژە: ئێمە سەردەکەوین

شەرڤانێکی یەپەژە لە بەرەی عەین عیسا ڕایگەیاند، هێرشەکان هەرچەند قوڕس بن و کێ هێرش ئەنجامبدات، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت و ئەوان سەردەکەون.

جاندا شەرڤانی یەپەژە لە بەرەی عەین عیسا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەرخۆدان دەکات

شەرڤانی یەپەژە بەم شێوەیە باس لە بەرخۆدانەکەی دەکات: "ئێمە بۆ ڕۆژئاوا و هەموو سوریا بەرخۆدان دەکەین. ئێمە مۆڕاڵێکی گەورەمان هەیە. ئێمە باش دەزانین ئێمە سەردەکەوین. تا کۆتایی ئێمە ئامادەین هەموو ئەرکێک بۆ ئەم گەلە و بۆ چار پارچە ئەنجام بدەین. چ دەکەن با بیکەن هەموو جیهانیش دژایەتیمان بکات ئێمە لەدژیان دەوەستینەوە. ئێمە بە بەرخۆدانەکەمان دڵخۆشین و سەرفرازین. مۆڕاڵمان لاواز نابێت. ئامادەین گیانمان بۆ گەلەکەمان بەخت بکەین. ئامانجێکمان هەیە و دوای ئەو هەموو ساڵە ناگەڕێینەوە، لەبەرئەوە لە هەموو دەڤەرێک بە مۆڕالێکی بەرز بەرخۆدان دەکرێت."

ف.ق