عەبدی: پێویستە هەموومان پشتگیری لە دەستپێشخەری یەکێتی کورد بکەین

مەزلۆم عەبدی دوای کۆبوونەوەکانی یەکێتی نەتەوەیی بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و وتی، "لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی ئەرێنی ئاشکرا دەکەن."

ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی فورات سەردانی ناوەندی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە قامشلۆ کرد و پشتگیری خۆی بۆ دەستپێشخەریەکەی مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە بۆ یەکێتی نەتەوەیی لەنێوان هێزە کوردیەکاندا دەربڕی.

شاندەکە لە لایەن مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە، نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە و مستەفا بالی بەرپرسی نووسینگەی ڕۆژنامەنووسی قەسەدەوە پێشوازی لێکرا.

دوای کۆبوونەوەکە، مەزلۆم عەبدی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن قسەی کرد و ڕایگەیاند، لە ڕووی یەکڕیزی کوردەوە گەشەدانی نوێ هەیە، هەموو لایەنە سیاسیەکان خاوەن بۆچوونی ئەرێنین، دوو لایەنیش پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و ئەنەکەسەن، لەسەر ئەم بناغەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئێمە ئەنجامی ئەرێنی ئاشکرا دەکەین."

عەبدی داوای لە هەموو ڕێکخراوەکانی مەدەنی، پارت و هێزە سیاسیەکان لە ڕۆژئاوا کرد کە پشتگیری لە دەستپێشخەری یەکێتی نەتەوەیی بکەن و پێکەوە بۆ یەکێتی نەتەوەیی کار بکەن.

دکتور حسێن: پێویستە بۆ یەکڕیزی کورد کار بکەین

بەختیار حسێنیش ڕایگەیاند، لە ئێستا پێویستی بەپەلە بە یەکێتی کوردی هەیە و داوای لە لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژئاوا کرد کە بۆ یەکێتی نەتەوەیی کار بکەن.

دکتور بەختیار حسێن ڕایگەیاند ئەوان بۆ پرسی یەکێتی نەتەوەیی لەگەڵ پەیەدە و ئەنەکەسە کۆدەبنەوە و هیوایان وایە کە پشتگیری پارێزەر و ڕۆشنبیرانی کۆبانێش سەربکەوێت.

لەبارەی گرنگی یەکێتی نەتەوەیی بەختیار حسێن ئاماژەی بەوەکرد،"ئەگەر ئێمە سەیری مێژوو بکەین، دەبینین ٣ دەستپێشخەری و پەیمان لەنێوان ئەنەکەسە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکدا بەستراون، یەکەم لە هەولێر، دووەم لە هەولێر و سێەمیش لە دهۆک، بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەرچاویان بەدەست نەهێنا. بەڵام ئێستا دۆخەکە جیاوازە و کاتی ئەوە هاتووە بڕیارێکی کوردی بدرێت، لەبەرئەوەی بێ یەکێتی هیچ بڕیارێک مسۆگەر نابێت."

چاوەڕێ دەکرێت سبەینێ شاندەکە لەگەڵ ئەنەکسە و پەیەدە کۆببێتەوە.

ف.ق