عەفرین بە شێوازێکی دڕندانە تاڵان دەکرێت

سوپای تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی، بەمەبەستی قڕکردنی کورد لە عەفرین، ماڵ وحاڵی هاووڵاتیان لە ناوەند و گوندەکانی عەفرین تاڵان دەکات.

سوپای داگیرکەری تورکیا وپاشماوەی چەتەکانی داعش و بەرەی نوسرە، لەلایەک ماڵ، عەرد، دارە زەیتوونەکانی  گەلی عەفرین تاڵان دەکەن، لەلایەکی دیکەوە بنەماڵەی چەتەکانیان لە شوێنەکانی دیکەی سووریا هێناوەتە عەفرین و هەتا ئیستا بە هەزاران بنەماڵەی چەتەکانی لە غوتەی ڕۆژهەڵات، عەزاز و شوێنگەلی دیکەی  سووریا لە ناو گوندەکانی عەفرین جێگیر کراون.

ئەو بنەماڵانەی کە لەبەرداگیرکری دەوڵەتی تورکیا کۆچبەری کانتۆنی شەهبا بوون وجارجاران بۆ ساغکردنەوەی ماڵ وموڵکەکانیان دەچنە عەفرین،لە لایەن سوپای تورکیا وچەتەکانەوە دەکرێنە ئامانج.هاووڵاتییانی عەفرین وتیان، هەموو شتێکمان تاڵان کراوە.

هاووڵاتییەک بە ناوی ه،ه تەمەن ٧٠ساڵ کە هەفتەی ڕابردوو بەمەبەستی ساغکردنەوەی ماڵ وموڵکەکەی سەردانی عەفرین-ی کردبوو، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باسی ئەو شتانەی کرد کەبەچاوی خۆیی دیویەتی:" بۆ سەردانی ماڵەکەی خۆم چوومە گوند. چی لە ناو ماڵەکەمدا هەبووە بردوویانە.تەواوی ماڵەکانیان تاڵان کردووە.هیچ شتێک لەناو ماڵەکاندا نەماوە. چەتەکانی تورکیا هەروەها عەرد ودارە زەیتوونەکانیان لەناو خۆیاندا بەش کردووە ودەیچنن. بە منیان وت کە ئێمە لە سەربازی هەل هاتووین ،من مرۆڤێکی ٧٠ ساڵ تەمەنم، ئایا تەمەنی من تەمەنی سەربازییە؟

'مزگەوتەکان-یش کاوڵ کراوون'

ژمارکی زۆر لە خانووەکانی گوند ڕووخاون.لە گوندی ئێمە ١٨ ماڵ-یان ڕووخاندووە. مزگەوتی گوند-یشیان ڕووخاندووە. لە کوی بینراوە کە مزگەوت بڕوخێنن؟٤٠ بۆ ٥٠ بنەماڵەیان لە گوندی قیدەیە جێگیر کردووە، نازانم ئەو بنەماڵانەیان لەکوێ هێناوە.دەستیان گرتووەتە سەرهەموو دارە زەیتوونەکاندا.

ک-ش