فەرماندەی بۆتانی هەپەگە هوشداری دایە ئەو کۆنترایانەی کە بە شێوەی هەنگەوان دەجوولێنەوە

فەرماندەی بۆتانی هەپەگە هوشداری دایە کۆنتراکانی دەوڵەتی تورک کە لە ژێر ناوی هەنگەوانی بۆ هەرێمەکە ڕەوانەکراون و وتی،"لەلایەن هێزەکانمانەوە دەکرێنە ئامانج."

فەرماندەیی بۆتانی هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە جووڵەی کۆنتراکان کرد. ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک لە لایەن گەریلاکانەوە گورزی گەورەی بەرکەوتووە، بۆیەش دەستی بە خەباتی کۆنترا کردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە گروپە کۆنتراکان لەژێر ناوی هەنگەوانی کرد و وتی:

"سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکەمان کە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کردووە لەلایەن هێزەکانمانەوە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا گورزی گەورەیان بەرکەوتووە، بەڵام دەیەوێت بە سیاسەتی قێزەونی خۆی ئەنجام بەدەست بهێنێت. لەم ماوەیەدا لەبەرانبەر گەریلا پسپۆڕەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک گورزی گەورەیان بەردەکەوێت، لە هەرێمی بۆتان کاری کۆنترایی زیاد کراوە، گروپە کۆنتراکان لەژێر ناوی هەنگەوانی کە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گەریلا دەینێرێت، هەوڵ دەدەن شوێن و جێگای گەریلاکانمان ئاشکرا بکەن. هەوڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە نیشانەی بێدەسەڵاتی و پەریشانیەکەیەتی لەبەرانبەر گەریلاکان، بێگۆمان لەلایەن گەریلا قاڕەمانەکان و گەلەکەمان بێوڵام نامێنێتەوە. هەر چەتە و کۆنترایەک لەناو کاری کۆنرایەییدا جێبگرێت و گەریلاکانی ئازادی بکاتە ئامانج، دەبنە ئامانجی هێزەکانمان.

پێویستە گەلی وڵاتپارێز و شکۆمەندمان لەبەرانبەر تاکتیکی شەڕی تایبەتی قێزەونی داگیرکەران کە بە دەستی کۆنتراکان دەکرێت هوشیار بن."

ف.ق