قەسەدە: ئەگەری هێرشێکی فراوان هەیە

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە - QSD) ڕایگەیاند، جمووجوڵی سوپای تورکیا لە سەر سنوری باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا و زانیاریەکان کە لە هەرێمەکە بەدەستدەگەن، نیشانی ئەوەیە، دەوڵەتی تورک دەست بە هێرشێکی فراوان دەکات.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە - QSD) لەبارەی جمووجۆڵەکانی سەربازی دەوڵەتی تورک کە هەڕەشە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

قەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەی کرد، "جمووجۆڵی سوپای تورک و زانیاریەکان کە لە هەرێمەکە دەگەنە دەستمان نیشانی دەدات دەولەتی تورک و گروپە چەتەکانی بەنیازن هێرشێکی فراوان ئەنجام بدەن."

قەسەدە وتیشی، " لەبەرئەوەی لە هێڵی سنوری خەڵکی مەدەنی دەژین. هێرشی دەوڵەتی تورک هەڕەشە لە ژیانی هەزاران کەسی مەدەنی دەکات. بەو هۆیەوە بانگەوازیمان بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە کە بەیەکەوە مۆرمان لەژێر سەرکەوتنێک کرد، بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و ڕیگە بە قەیرانێکی نوێی مرۆیی نەدەن."

ف.ق