قەسەدە لەباخۆز ٢٠٠ هاووڵاتی تری ڕزگارکرد

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە، لەهەڵمەتی کۆتایی نەهێشتنی داعشدا لەباخۆز ٢٠٠ هاووڵاتی تری لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار، شەڕڤانانی قەسەدە لەگوندی باخۆزێ کە دواناوچەی ژێردەسەڵاتی چەتەکانی داعشە، ٢٠٠ هاووڵاتی مەدەنی تریان لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکردووە.

ڕاگەیەنرا کە شەڕڤانان هاووڵاتییە ڕزگارکراوەکان-یان لەڕێڕەوێکی پارێزراوەوە ڕەوانەی ناوچە ئارامەکان کردووە.

قەسەدە ئاشکرای کرد، بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتیان کەلەدەستی چەتەکانی داعشدا بەدیل گیراون و وەک قەڵغان بەکاریان دێنن، هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕکە بەبێ زیان گەیاندن بە هاووڵاتیان ئەوان رزگاربکەن.

هەلمەتی کۆتایی بۆ نەهێشتنی یەکجارەکی چەتەکانی داعش لەڕۆژی شەممەوە دەستیپێکردووە. لەدوێنێ شەوەوە شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانان وچەتەکانی داعشدا لەئارادایە. شەڕڤانانی قەسەدە نزیکەی ٢کم پێشڕەوییان کردووە و چەتەکانی داعش ئیستا لە بازنەیەکی ٣کم گەمارۆدراون.

ک-ش