لایەنە سوریەکان قبوڵیان کرد کە لە جنێف کۆببنەوە

گیر پیدرسۆن نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ڕایگەیاند، لایەنە سوریەکان قبوڵیان کردووە ئەگەر قەیرانی تەندروستی ڕێگە بدات، جارێکیتر لە جنێف کۆببنەوە.

گیر پیدرسۆن لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی،"ئەگەر دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە بدات نوێنەری لایەنەکان بچنە جنێف، قبوڵیان کردووە کە لەبارەی دۆخی سوریا کۆبننەوە.

گیر پیدرسۆن ئاشکرای نەکرد کەی کۆبوونەوەکە دەکرێت، بەڵام وتی، "کۆبوونەوەی کۆمیتەی دەستووری سوریا ناتوانێت لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە کۆببێتەوە.

کۆمیتەی دەستووری لە نوێنەری حکومەتی سوریا و لەو ناوانە پێک دێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کردووە. هەروەها نوێنەری گروپە چەتەکانی سەر بە تورکیاش کە وەک ئۆپۆزسیۆن دیاریکراون لە ناو کۆمیتەی دەستووردا جێگەی خۆیان گرتووە.

کۆمیتەی دەستووری یەکەمجار پاییزی ساڵی ڕابردوو کۆبووە، تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە و نەیانتوانیوە کێشەیەک چارەسەر بکەن.

ف.ق