له عه‌زاز ٢ ته‌قینه‌وه ڕوویاندا
له شاری عه‌زاز كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا دایه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢ ته‌قینه‌وه ڕوویاندا و چه‌ندین سیڤیل بریندار بوون.
له شاری عه‌زاز كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا دایه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢ ته‌قینه‌وه ڕوویاندا و چه‌ندین سیڤیل بریندار بوون.
له شاری عه‌زازی باكووری سووریا كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا دایه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢ ته‌قینه‌وه ڕوویاندا. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له ناوچه‌كه‌وه وه‌رگیراون، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌جۆ بۆمبێكی لكێنراو به پاسێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ٦ سیڤیل بریندار بوون و زیانی مادیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ڕاگه‌یه‌نرا له دوای گواستنه‌وه‌ی پاسه‌كه له شوێنی ڕووداوه‌كه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه ڕوویداوه.
له‌و هه‌رێمانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی تورك داگیری كردوون، هه‌موو ڕۆژێك ته‌قینه‌وه ڕووده‌دات و له‌نێو چه‌ته‌كاندا شه‌ڕ و پێكدادان دێته ئاراوه.
s.m