لەعەفرین ٣چەتە کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایان کرد،لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە عەفرین ٣ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژراون و ٢ چەتەی تریش بریندار بوون.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی هێزەکانی لە عەفرین، ئەعزاز و مارەع لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاشکراکراوە، لەو چالاکیانەدا ٣ چەتە کوژراون و ٢ چەتەی تریش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٣ی ئادار هێزەکانمان لەدژی خاڵێکی گروپی چەتەی حەمزە لە گوندی کیمار-یسەربە ناوچەی شێراوی عەفرین چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و ٢ چەتەش بریندار بوون.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرینداهاتووە:

ڕۆژی ١٣ی ئادار هێزەکانمان چالاکییەکیان بەقەناس لەدژی چەتەکان لە دەوروبەری ئەعزاز ئەنجامداوە کە لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە.

لە کۆتاییدا بە ئاماژەدان بە چالاکییەکی تر هاتووە، ڕۆژی ١٣ی ئادار هێزەکانمان لە دەوروبەری گوندی مارع لەدژی چەتەیەکی دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامداوە، لەئەنجامی ئەو چالاکییە چەتەیەک کوژرا.

ک-ش