لە ئاسمانەوە چەتەکانى تورکیا لە عەفرین بۆردومانکران!

فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى نەناسراو چەتەکانى گروپى حەمزەى لە گوندی ساتییەى ناوچەى جندرێسى عەفرین بۆردومان کرد.

ئاژانسى هەواڵى هاوار بڵاویکردەوە، ناوەندێکى چەتەکانى حەمزە لە نێوان گوندی ساتییە و کاخرا و چۆلاق لە ناوچەى جندرێسى عەفرین لەلایەن فڕۆکەیەکى بیفڕۆکەوانەوە بۆردومانکرا.

تا ئێستا نازانرێت ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەر بە چ لایەن و حکومەتێکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێش بۆردومانەکە لەو ناوچەیە دەنگى تەقە بیستراوە.

تا ئێستاش هۆکارى تەقەکان و هەروەها هۆکارى هێرشەکە لە دژى چەتەکانى حەمزە لەلایەن ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەونەوە دیار نییە.

ر.م