لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە عەفرین سەردستەیەکی چەتەکان کوژرا

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە عەفرین سەردەستەیەکی چەتەکان بە ناوی حسێن بەدار کوژرا، هاوکات ١٠ چەتەش بریندار بوون.

لە سەر رێگای عەفرین-جندرێس تەقینەوەیەک روویدا. بە پێی زانیاریەکان، تەقینەوەکە بە کاروانێکی ئۆتومبیلەکانی حسێن بەدرا سەردەستەی چەتەکانی گروپی تیرۆرستی فەیلەق ئەلشامی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە تەقیوەتەوە.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا حسێن بەدرا کوژراوە و ١٠ چەتەی تریش کە لەناو ئەو کاروانەدا بوون، بریندار بوون.

ز.ش