لە ئەنجامی شەڕەکانی ئیدلبدا نزیکەی ١٠٠ کەس کوژران

لە هەرێمی ئیدلب لەنێوان ڕژێمی سوریا و چەتەکان سەر بە ئەنقەرە شەڕێکی قوڕس روویدا. لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا لە هەردوولا ١٠٠ کەس کوژران.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ و پێکداداندا زیاتر لە ٩٦ کەس کوژراون.

لە مانگی ئابەوە ئاگربەست راگەیەنرابوو و لەو ماوەیە و تا ئێستا ئەمە یەکەمین شەڕی سەخت و قوڕسە کە روویداوە.

مەرسەدی سوری وتیشی، "لە٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٥١ سەربازی ڕژێم و ٤٥ چەتە کوژراون."

ئیدلب لەژێر دەسەڵاتی گروپی هەیئەت تەحریر شامدایە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک پشتگیریان دەکات. ئیدلب و هەندێک ناوچەی حەلەب، حەما و لازقیە، لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریادا نین.

ف.ق