لە باب تەقینەوە ڕوویدا، ٢چەتە برینداربوون

لە هەرێمی باب کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرو چەتەکانی داگیرکراوە، لە کاتی تێپەربوونی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی گروپە چەتەکانی فەیلەقی حەمەزە تەقینەوەیك ڕویدا.

بە گوێرە سەرچاوەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار لە باب لە نزێک خوێندنگەی حەمزە بن عبدولمەتەڵب، کاتێک مینی پاسێکی چەتەکانی فەیلەقی حەمەزە تێپەربووە تەقینەوەیەک ڕویدا.

دەرکەوت تەقیەوەکە لە ئەنجامی بۆمبێکی چێنراو ڕوویداوە کە پێشتر لەسەر ڕیگەکە دانرابوو، بە گوێرە زانیارەیە سەرەتایەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ئەنجامی تەقینەوەکە ٢چەتە بریندار بوون.

تاکو ئیستا هێچ هێزیک ئەنجامدانی ئەوە تەقینەوەی نەگرتۆتە خۆێ