لە باشووری سووریا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە

لە ناوچەکانی باشووری سووریا شەڕێکی سەخت لەئارادیە و فڕۆکەجەنگییەکانی ڕووسیا بەردەوامن لە بۆردمان کردنی چەکدارانی دژبەری سووریا.

 

شەڕلەو شوینانەی دەرعا  کە چەتەکانی داعشی تێدایە بەردەوامە. دوای ئەوەی کە ڕژیمی سووریا وگروپە چەکدارەکانی دیکە  ڕۆژی هەینی لەگەل یەک ڕێکەوتن، هەرێمەکانی دیکە بێدەنگییان پێوە دیارە. لە چۆارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەدا گروپە چەکدارەکان کۆنتڕۆڵی ئەو هەرێمانەیان ڕادەستی رژیمی سووریا کردووە.

سوپای خالید بن وەلید کە  گروپێکی سەر بەداعشن، نەکەوتوونەتە ناو ڕێکەوتنەکە. ئەو گروپە چەتە لە بەرزاییەکانی گوڵان ولەنزیک سنوور جێگیر بوون.

لەشارۆچکەی حەتێ-ی سەربە یەرمووک، لەنێوان چەتەکانی داعش وگروپە چەکدارەکانی دیکەدا شەڕلەیارادایە. شەڕ لە نێوان چەتەکانی داعش وڕژیمی سووریا لە سویدییە بەسەختی بەردەوامە.

بە پێی ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، چەتەکانی داعش لە شارۆچکەی هەتێ پێشڕەویی دەکەن. هێزەئاسمانییەکانی ڕووسیا بەچڕی ناوچەکە بۆردمان دەکات.

بە پێی ئەوهەواڵانەی کە بلاو بووەتەوە تائیستا زیاتر لە ٣٠ هەزار  کەسی مەدەنی لە ناوچەکانی دەرەوەی یەرموک لە نێو شەڕدا گیریان خواردووە. دەوترێت کە چەتەکان ئەو کەسانە وەک قەڵگانی زیندوو بەکاردێنێت.

شەڕ کەوتووەتە ٤ کم سنووری ئۆردون. چەتەکانی داعش شارۆچکەی زایزوون-ێ تۆپباران دەکەن. ڕژیمی سووریا ئۆپەراسیۆنی خۆی لە دژی دەرعا لە ١٩ی حوزەیران/٢٩ی جۆزەردانەوە دەست پێکردووە. بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئیستا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس بەهۆی شەڕوە خۆیان گەیاندووەتە سنوورەکانی نێوان سووریا وئیسرائیل. ڕژیمی سووریا بە پاڵپشتی ئێران و ڕووسیا  ٦٠ لەسەدی خاکی سووریای کۆنتڕۆل کردووە.

ک-ش