لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ٢١ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

کۆمیتەى تەندروستیی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٢١ کەسی تر تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەى تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتە ٨٤٠ کەس.

بەپێی راگەیاندراوی کۆمیتەى تەندروستیی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەیى ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٢١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ٢٤ کاتژمێرەی رابردوشدا، هیچ هاووڵاتییەک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستنەداوە.

لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا تاوەکو ئێستا ٨٤٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بە گشتیش ٤٦ کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە  و ٢٨٢ کەسیش چاکبونەتەوە.

ژ.ت