لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا ٦٣ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٦٣ کەسی تر تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتتى تەندروستیی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەى دوایین دۆخی نەخۆشیی کۆرۆناوە رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٣ کەسی تر تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون و لەو ماوەیەشدا ٩ کەسی تووشبوو چاکبوونەتەوە.

لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ژمارەى ئەو کەسانەى تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتوەتە، ٩٠٣ کەس. تاوەکو ئێستاش ٤٦ کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە و ٢٩١ تووشبوش چاکبوونەتەوە.
ژ.ت