لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٣٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢ کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستدا.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەى تەندروستیی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی دوایین دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکەیاندا رایگەیاند، ٢ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاند، ٣٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و  ٧ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

بە گشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا هەزار و ٣٩٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٦١ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣٩٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ژ.ت