لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٣٩ کەسی تر تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون

لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٣٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. ژمارەی ئەو کەسانەى تووشی نەخۆشییەکە بوون گەیشتنە هەزار و ٣٤٣ کەس.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی دوا ئامارەکانی تووشبوون و چاکبوونەوە بە کۆرۆنا و گیان لەدەستدانەکانی لە هەرێمەکەیاندا زانیاریی نوێی خستەڕوو.

جوان مستەفا رایگەیاند، ٣٩ کەسی تر لە هەرێمەکەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە ٢١ کەسیان پیاو و ١٨ کەسی تریشیان ژنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ١٦ کەسی تر لە توشبوانی نەخۆشیی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

تاوەکو ئێستا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزار و ٣٤٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٥ کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە و ٣٧٩ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ژ.ت