لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کەسێکی تر بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەسێکی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٤٨ کەس تووش ڤایرۆسەکە بوون.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمەکە زانیاری بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەسێکی تر لە شاری حەسەکە گیانی لەدەستداوە.

هەروەها ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.

تا ئێستا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەزار و ٤٤٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠٢ کەسیش چاک بوونەتەوە.

ف.ق