لە تەقینەویەکدا لە حەسەکە ٢ کەس بریندار بوون

تەقینەوەیەک لە گۆڕەپانى پەیمانگەی پیشەسازیى حەسەکە روویدا و بەو هۆیەوە ٢ کەس بریندار بوون.

لە نزیک پەیمانگەى پیشەسازیى حەسەکە لە گۆڕەپانی شەقامی تەلایع ماتۆڕ سکیلێکى بۆمبڕێژکراو لە کاتژمێر ١١:١٥ دا تەقێنرایەوە.

بەرێوەبەرانى ئاسایشی ناوخۆ رایانگەیاند، لە تەقینەوەکەدا ٢ کەس بە سوکی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەى چارەسەریان بۆ بکرێت.

هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ناوچەکەدا کردووە.

ر.م