لە حەسەکە تەقینەوەیەک ڕوویدا

لە گەڕەکی ساڵەحییەی شاری حەسەکە مۆتۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە.

ڕاگەیەنرا کە لە دەورووبەری کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکدا لە نزیک مەیدانی مەشهەمێ-ی گەڕەکی ساڵەحییەی شاری حەسەکە متۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە.ئەوتەقینەوەیە زیانی مادی لێکەوتەوە. هێزە ئەمنییەکانئ لە شوێنی تەقینەوەکەدا ئامادە بوون و خەریکی لێکۆڵینەوەن، جێگای ئاماژەیە کە ٢٠ ڕۆژ پێش ئیستا لەهەمان شوێندا مۆتۆرسیکلتێکی تر تەقییەوە.

ک-ش