لە دژی هەڕەشە و هێرشەکان یەک دەگرین

رحان لۆقۆ وتەبێژی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرە ستار رایگەیاند، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر رۆژئاوا، ژنان بۆ پاراستنی خاکی خۆیان بەرخۆدان دەکەن و وتی،" لە بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکان دەبینە یەک"

رحان لۆقۆ وتەبێژی هەڵمەتی " خاکی خۆت، کەرامەتی خۆت بپارێزە، داعش و داگیرکاری لە ناوببە" کۆنگرەی ستار سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەم هەڵمەتە قسەیکرد.

ئامانجەکانی دەسپێکردنی ئەم هەڵمەتە چین؟

هەڵمەتی ئێمە بە ناوی " خاکی خۆت، روومەتی خۆت بپارێزە، داعش و داگیرکاری لە ناو ببە" رۆژی ٨ ئاب لە کۆبانێ بە بەشداری ژنان لە هەرێمەکانی جزیرە و فورات و بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیەوە دەستیپێکرد. راگەیەندراوی ئێمە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سووریانی خوێندرایەوە. ئێمە لەم هەڵمەتەدا دەمانەوێت نیشانی بدەین کە ئێمە هەڕەشە لە دژی دەسکەوتەکانی گەل و خاکی رۆژئاوا کە بە بەهایەکی زۆرەوە ئازاد کرا قەبووڵ ناکەین. ئەوکەسانەی کە هەڕەشە دەکەن لەوە دەترسن کە شنەبای ئازادی لە رۆژئاوا بڕواتە باکوور و لە هەموو جیهان بڵاو بێتەوە.

ئێستا لە تورکیا قەیرانی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماتیک هەیە و ئەیانەوێت ئەم قەیرانانە لە هەرێمەکانی دیکە بڵاو بکەنەوە. ئازاد بوونی رەقا، تەبقا، منبج و وردەوردە بە فەرمی ناسینی بەرێوەبەری خۆسەر لە ئاستی جیهان دا، بەهێز بوونی پەیوەندیی دیپلۆماسی، سەردانەکان بۆ بەرێوەبەری رۆژئاوا و پێک هاتنی ئارامی لە رۆژئاوایان قەبووڵ نەکرد. ئێستاش لە سەر راگەیاندنەکانەوە هەڕەشەکانیان بەردەوام دەکەن.

رێبەر ئاپۆ وتی،" شۆڕشی رۆژاوا شۆڕشی ژنە" ئێمەش ئەڵێین، ئەوانەیکە زۆرتر لە هەر کەس لەم شۆڕشە خاوەنداری بکەن و ئەم رەنجە بپارێزن ژنانن. ئێمەش ویستمان لە دژی ئەم هەڕەشانە وەکوو کۆنگرە ستار یەکەم هەنگاو هەڵبگرین. ئێمە زۆر گفتوگۆمان کرد و لە ئەنجام دا بڕیارمان گرد هەڵمەتێکی وەها دەستپێبکەین.

دوات دەسپێکردنی ئەم هەنگاوە، چە قۆناخێک دەستی پێکرد؟

تایبەتمەندی هەرە بەهێزی ئەم هەڵمەتە ئاستی چالاکیەکان بوو. کۆمیتەکانی کۆنگرە ستار هەموو رۆژێک چالاکی دەکەن، سەمینار ئەنجام دەدەن. بۆ بەهێز کردنی لایەنی رێخستنی و خۆپاراستن پەروەردە دەکەین. ئەمەش بە زۆری لە کۆمین، مەجلیس و ناوچەکان بە رێخستنێکی بڵاو بووەتەوە. واتا دەتوانین بڵێین کە زۆرتر لە سەر لایەنی ناسینی وڵاتپارێزی و رێخستنی کۆمەڵگە و ژن راوەستە کرا.

ئەم هەڵمەتە مانگێک لەمەو پێش دەسی پێکرد و وەکوو هەنگاوی دووهەم بۆ بە هێز کردنی ئەم هەڵمەتە راوەستە دەکەین. هەنگاوی دەسپێک هەنگاوی چالاکی بوو، بەڵام بۆ ئەم جارە پلانمان وایە کە زۆرتر لە سەر لایەنی رێخستنی جەخت بکەینەوە.

ژنانی ئەو هەرێمانەیکە لە دەسی داعش رزگار کراون بە چە شێوەیەک نزیکی ئەم هەڵمەتە بوونەوە؟

لەو هەرێمانەیکە بۆ ماوەیەکی کورت رزگار کراون چالاکی کاریگەر ئەنجام دران. بە تایبەت لەو هەرێمانەیکە ژنانی عەرەب هەن چالاکی بەهێز ئەنجام دران. لە دژی ئەو سیستەمەی کە بە ساڵانە داعش بەڕێوەی برد ئەم چالاکیانەیان زۆرتر بە واتا بینی، بە دەنگ و رەنگی خۆیان لە ناوی یەکیەتیدا داخوازی ژیانی ئازاد دەکەن. لەم هەرێمانە ژنانی کورد، عەرەب، سووریان چەرکەس و گەلانی دیکە لە بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا یەکیان گرد. لە ئەنجامی ئەم چالاکیانەدا ئەتوانین بڵێین نە تەنیا ژنانی کورد، هەموو ژنانێک کە لەم خاکە دان وتیان کە ئەیانەوێت خاکی خۆیان بپارێزن.

کەموکۆڕییەکانی ئەم هەڵمەتە چۆن دەبینن؟

لە دژی ئەو روانگەیە کە ژنانی لە دەرەوەی دیپلۆسی ئەبینێت، ئێمە لە هەر گۆڕەپانێکدا جارێکی دیکە رێکخستینی خۆمان سەلماند. دەمان هەوێت بەم رێبازە جارێکی دیکە نیشانی بدەین کە ئەوانەی کە خاکی خۆیان دەپارێزن ژنانن. بێگومان کەموکۆڕی ئێمە هەیە، یەکێ لەوانەش ئەوەیە کە ناتوانین خۆمان بگەینینە هەموو پێکاتەکان و ڕێکخراوەکان. هەر بۆیەش دەبێت لە پەیوەندی دیپلۆماسیەکانی خۆمان زۆرتر رێکخستن بکەین. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی هەنگاوی دووەممان بینی. ئێمە لە رێگای مەجلیس، کۆمین و رێخستنەکانەوە هەوڵ ئەدەین خۆمان بگەینینە ئەو ژنانەی کە تا ئێستە نەمانتوانیوە خۆمان بگەێنین پێیان.

ئێمە دەمانەوێت نیشانی بدەین کە ئێمە ژیانێکی هاوبەش و ئازاد دادەمەزرێنین. هەڕەشەکان لە دژی گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن. سەرەڕای ئەمانەش کۆمکوژی ژنان و تاڵانی رەنج-یان بەردەوامە. ئێمە لە دژی توندووتیژی ، کۆمەڵکوژیی، هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵی دا خەبات دەکەین و خەباتی خۆمان بە بڕیارداریەوە بەردەوام دەکەین.

ک-ش