لە دێرەزۆر تەقینەوەیەک ڕوویدا: کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەس برینداربوون

لە ناوچەی زیبانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بەهۆی تەقینەوەی ماتۆرسکیلێک کەسێکی مەدەنی کوژرا و ٢ کەسیش برینداربوون.

لە کاتی تێپەڕبوونی دەوریەیەکی هێزەکانی ناخۆدا ماتۆرسکیلێک تەقیەوە. ماتۆرسکیلەکە لە نزیک دوکانیکی ناو بازاری ناوچەی زیلان لەسەر رێگایەکی گشتی پارک کرابوو.

لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا هاوڵاتیەک بەناوی حەمید بەکر کوژرا و دوو کەسیش بەناوەکانی خدر نەزال و ئەماس جەهین برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

هێزەکانی ناوخۆ لە شوێنی تەقینەوەکە  دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد.

ف.ق