لە دێرەزۆر شێخ عەلی ئەلویس کوژرا

لە شاروچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر شێخ عەلی ئەلویس کاتێک بۆ نوێژی هەینی بۆ مزگەوت دەچوو، کوژرا.

بە پێی زانیاریەکان، شێخ عەلی ئەلویس لە شاروچکەی ئەلدەحلای دێرەزۆر کاتێک بۆ نوێژی هەینی بۆ مزگەوت دەچوو، لە لایەن ژمارەیەک کەسەوە کوژرا.

هێزی ئاسایشی ناوخۆ دەست بە لێپرسینەوە کرد، لە هەرێمەکە ڕێوشوێنی ئەمنی زۆر گیراوەتەبەر.

٣٠ی حوزەیرانیش لە دێرەزۆر سولەیمان ئەلکەسار سەرۆکی هۆزی ئەغێداد لەبەردەم ماڵەکەی لە لایەن ژمارەیەک چەکدارەوە کوژرا.

ساڵی ٢٠١٣ عیدا حسۆ، ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ عومەر عەلوش ئەندامی ئەنجومەنی مەدەنی رەقا و مەسەدە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بەشیر فەیسەل ئەلهوادی سەرۆکی هۆزی ئافالدا، ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ مەروان ئەلفەدلا، ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ مەروان ئەلفیتەییح هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزرۆ، لە ئەنجامی هاوکاری تورک – داعش کوژران.

ف.ق