لە دەێرەزۆر شەڕێکی سەخت لە ئارادایە

لە بیابانەکانی دەیرئەزۆر بە تایبەت لە نزیک ( T2) لە نێوان هێزەکانی ڕژیمی سووریا وچەتەکانی داعش شەڕێکی سەخت لە ئارادایە.

چەتەکانی داعش جارێکی دیکە بارەگاکانی ڕژیمی سووریا و چەکدارە بیانییەکانی سەر بە سووریایان لە بیابانی دەیرئەزۆر کردە ئامانج. چەتەکان هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی ڕژیمی سووریا لە نزیک وێزگەی دوویەمین ت ( T2)  کە دەکەوێتە نیوان-ی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی حمس و دەیرئەزۆر.

لە نێوان هەردوولادا شەڕێکی سەخت ڕووی دا. لە هەمانکاتدا هەردوولا بە چڕی شوێنەکانی یەک بۆمباران دەکەن. دەربارەی ئەنجامی ئەو شەڕەوە هیچ زانیارییەک دەست نەکوتووە.

هاوکات لە دەوروبەری شارۆچکەی ئەبووکەمال  لە نێوان چەتەکانی داعش و هێزەکانی ڕژیمی سووریا شەڕ ڕوویدا. شەڕەکە کۆرتماوە لە قۆڵی ڕۆژئاوا وباکووری ڕۆژئاوای ئەبوکەماڵ ڕوودەدەن.

لە چەند کاتژمیری ڕابردوودا لە گوندەکانی دەیرەزۆرکە دەکەونە بەر ئاوی فوراتەوە ولە ژێر کۆنتڕۆڵی چەتەکانی داعشدایە چەن زنجیرە تەقەینەوە ڕوویدا، ڕاگەێندرا کە هۆکاری ئەو تەقینەوانە بۆردمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بووە کە ناوچەکان شارۆچکەی ئەل سووس-ی کردووەتە ئامانج.

ک-ش