لە رۆژئاواى کوردستان نەورۆز پیرۆز کرا

لە هەموو ناوچەکانى رۆژئاواى کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە و نەورۆز پیرۆز کرا.

بەهۆی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاگری نەورۆز لەلایەن دەستە دەستەى بچووکی هاووڵاتیان و گەنجانەوە کرایەوە. لە هەموو شارەکانى رۆژئاواى کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە و ئاهەنگ و گۆڤەندیان لە بەر ئاگرەکەدا گێڕا و دروشم وترانەوە.

لە ناوەندی کۆبانێ و گوندەکانى دەورووبەری ئاگری نەورۆز کرایەوە و دەیان ئۆتۆمبێلیش بە ناو شاردا سوڕانەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

هاووڵاتییانى عەفرین کە بەهۆی هێرش و زوڵمی دەوڵەتى تورک و چەتەکانییەوە ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ شەهبا، لە شەهبا ئاگری نەورۆزیان کردەوە. چەندین دەستەى بچووک لە هاووڵاتییان لە چەندین ناوەندا ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بە ئاگر نووسیان "عەفرین" و سرودی شۆڕشگێڕییان وتەوە.

لە حەسەکەش هەر بە هەمان شێوەى کۆبانێ و هاووڵاتییانى عەفرین ئاگری نەورۆز کرایەوە و هاووڵاتیان بە کەژاوەى ئۆتۆمبێل بە ناو شاردا سڕوانەوە و دروشم و سرودیان وتەوە.

لە دربەیسی و گوندەکانیدا ئاگری نەورۆز کرایەوە و لە ناو شارەکەدا لەلایەن چەندن دەستە و هاووڵاتییانەوە ئاگری نەورۆز بە جیاجیا لە شوێنە جیاجیاکانى ئەو شارەدا کرایەوە.

هەروەها لە قامیشلۆ ئاگری نەورۆز کرایەوە و بەهۆی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سەرتاسەری شارەکەدا ئاگری نەورۆز لەلایەن چەندین دەستەوە و لە چەندین شوێنى ئەو شارەدا کرایەوە و نەورۆز پیرۆز کرا.

ژ.ت