لە شەداد هێرش بەرامبەر سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی هۆزەکانی شەداد ئەنجامدرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو عەلی سلێمان ئەلدەرویشیان کوشت و سلێمان ئەلدەرویش سەرۆکێ پێشووی ئەنجومەنی هۆزەکانی شەدادیش بریندار بوو.

ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بەسەر دوو مۆتۆرسکیلەوە نزیکەی کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی هێرشیان کردە سەر ماڵی سلێمان ئەلدەرویش سەرۆکی پێشووی هۆزەکانی شەداد و تەقەیان لە ناوبراو و کوڕەکەی کرد.

لە ئەنجامدا عەلی سلێمان ئەلدەرویش گیانی لەدەستدا و سلێمان ئەلدەرویش بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە گواسترایەوە.

هەروەها هێزەکانی ئاسایش لەبارەی رووداوەکە دەستیان بە ڵێکۆلینەوە کرد و ماڵی سلێمان ئەلدەرویشیان گەماڕۆدا.

شایەنی باسە لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرش و تەقینەوەکانی داعشیش ڕووی لە زیادبوونە.

ف.ق