لە عەزاز٧ داگیرکەرکوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند، لەعەزاز کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە لە دژی داگیرکەران دووچالاکی ئەنجامدرا ولە ئەنجامی ئەو دووچالاکییەدا ٧ داگیرکەرکوژران و ٤ی تریش برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە، " لە عەزاز و دەورووبەری چالاکییەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی بەردەوامە و گورزی سەخت لە داگیرکەران دەدرێت."

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە لە ناوچەی عەزاز دوو چالاکی ئەنجامدراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:

" لەدەورووبەری گوندی کەفەرخاشر-ی هەرێمی عەزاز لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوول/١٢ی خەرمانان لەدژی سەنگەر و حەشارگەکانی  گروپە چەتەکانی سوپای تورک چالاکیی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢سەنگەر و حەشارگەیەک تێکشکا. هەروەها ٣چەتە کوژران و ٢چەتەی تریش برینداربوون.

هاوکات لە هەمان ناوچەدا چالاکییەکی ترلە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ئەنجامدرا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشا و ٤چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژرا و ٢چەتەی تریش بریندار بوون."

ک-ش