لە عەزاز لە جیاتی لیرەی سوری لیرەی تورکی بەرکار دەهێنرێت

دەوڵەتی تورک لەو ناوچانەی سوریا کە داگیری کردوون، هەوڵەکانی بۆ 'بە تورک کردن' قوڵتر و بەرفراوانتر کردووە. لەم چوارچێوەیەشدا لە ناوچەی عەزاز بەکارهێنانی لیرە سوری قەدەغە کردووەو لە جیاتی ئەو، لیرە تورکی بەکار دێت.

لە ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە هەوڵەکانی 'بەتورک کردن' بەرفراوان بوون.  

بە پێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەستمان، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە عەزاز بڕیاری قەدەغەکردنی لیرەی سورییان داوە.

ئەنجومەنی ناوەندی عەزاز-ی سەر بە دەوڵەتی تورک، لە ناوچەی عەزاز و گوندەکانی دەوروبەری لیرەی سوری ٢ هەزاری، کە لە لایەن سوریاوە پەسەن کراوە، قەدەغەی کردووە.

عبدولرحمان مستەفا 'سەرۆکی حکومەتی کاتی سوریا' کە سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە، رۆژی رابردوو دوای چاوپێکەوتنێک لەگەل پارێزگاری روحا، لەسەر حسابی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی نووسیویەتی:" لە جیاتی پارەی سوری، لە سوریا دەستیان بە بەکارهێنانی ٥ لیرە و ١٠ لیرەو ٢٠ لیرەی تورکی کردووە."

ز.ش