لە عەفرین تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا

لە ناوەندی ناوچەی جندرێسی عەفرین تەقینێکی بەهێز روویدا. بە پێی زانیاریەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە گەیشتوونەتە بەردەستمان، لە ناوەنی ناوچەی جندرێسی عەفرین ئۆتۆمبیلێکی بومبڕێژکراو تەقیوەتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ز.ش