لە عەفرین وباب ٨چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە هەرێمەکانی باب وعەفرین لەئەنجامی چالاکی هێزەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانیان ٨چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران و١١چەتەی تریش برینداربوون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین ڕایگەیاند کە لە هەرێمەکانی باب وعەفرین گورزی سەخت لە سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی وەشاندووە.

لە بەیاننانەکەی هێزەکانی رزگاری عەفرینداهاتووە، لە ڕۆژی ١٧ی ئەیلوول،٢٦ی خەرمانان لە گوندی توێس-ی هەرێمی باب لەدژی بارەگای سەربازی چەتەکانی لیوای وەقاس چالاکیی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٣چەتە کوژران و٩چەتەی تریش برینداربوون.

لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەداهاتووە لە دەورووبەری گوندی چەما و ئومەرای ناوچەی شەڕای عەفرین لەدژی بارەگای سەربازی چەتەکانی  سوڵتان موراد چالاکی ئەنجامدراوە

و لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٣چەتە کوژران.

هەروەها ڕاگەیەنرا کە لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانیاندا لە ڕۆژی ١٢ی ئەیلوول لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە پردی دوویەمین ناوەندی شاری عەفرین چالاکی ئەنجامدرا. لەوچالاکییەدا ٢ چەتە کوژران.

ک-ش