لە عەفرین و عەزاز ٢ چەتە کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە عەفرین و عەزاز لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانیاندا ٢ چەتەی سوپای داگیرکەری تورک کوژران.

ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەم شێوەیەیە:

"ڕۆژی ٢٠ی ئازار هێزەکانمان لە ناوەندی شاری عەفرین چالاکیەکی سابۆتاژیان لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە و ٢ چەتەش بریندار بوون.

هێزەکانمان لە شاری عەفرین لەسەر ڕێگای ناوچەی ڕاجۆ چالاکیەکی سابۆتاژیان لەدژی چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵی چەتەکان تێکشکێنراوە و چەتەیەک بریندار بووە.

ڕۆژی ٢١ی ئازار، هیزەکانمان لە گوندی کەفەر خاشیری سەر بە شاری عەزاز چالاکیەکیان لەدژی سوپای داگیرکەر ئەنجامداوە و بە قەناس چەتەیەک کوژراوە.

ڕۆژی ٢٣ی ئازار هێزەکانمان لە گۆڕەپانی ئازادی ناوەندی شاری عەفرین چالاکیەکی سابۆتاژیان لەدژی چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامداوە، بەڵام ئەنجامی چالاکیەکە نەزانرا.

لە لایەکی ترەوە سوپای داگیرکەر و چەتەکانی بە بەردەوامی گوندەکانی عەفرین و شەهبا تۆپباران دەکەن و بە بەردەوامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی هەرێمەکەدا دەفڕن."

ف.ق