لە عەفرین ١٦ داگیرکەرکوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ١٦ داگیرکەرکوژراون.

لە ڕاگەیاندراوێکدا هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەبارەی چالاکییەکانی ئەم دواییانەی خۆیاندا زانیاریان بڵاو کردەوە. ڕایانگەیاند، لە ٣١ی ئاب/ ٩ی خەرمانان لە شێرئاوا، لە چالاکییەکدا کە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بەڕێوەچوو، ٤ سەرباز کوژراون. لە چالاکیەکەی دوێنێی شەرا، ٤ چەتە کوژراون و ٣ چەتەی دیکەش بریندار بوون. هەروەها لەبارەی چالاکییەکەیان کە لە ٢٩ی ئاب لە شێراوادا ئەنجام درابوو و زیانەکانی سوپای تورک نەزانرابوو، ژمارەی سەربازە کوژراوەکان ڕوون بوەتەوە، لەو چالاکییەشدا ٨ سەرباز کوژراون.

درێژەی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە.

"هێزەکانمان لەدژی بارەگا و جموجوڵەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان لە هەرێمی عەفرین چالاکی کاریگەریان ئەنجام دا و ژمارەیەک سەرباز و چەتەی تورک کوژران.

لە٣١ی ئابدا هێزەکانمان لەدژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری گوندی باسوفانێ-ی ناوچەی شێراوا، چالاکییەکی کاریگەریان بەڕێوەبرد، لە ئەنجامدا ئەو سەیارەیە تێکشکێندرا و ٤ سەربازی تورک کوژران.

لە ١ی ئەیلول/ ١٠ی خەرمانان، هێزەکانمان بە چەکی مامناوەند جموجۆڵ و پێشڕەوییەکانی چەتەکانی سوپای داگیرکەریان لە دەوروبەری گوندی مالکیێ و قەڵا شەوارخا-ی ناوچەی شەرا کردە ئامانج، لە دوو چالاکی کەمیندا کە هاوکات هەوڵی چەتەکان پووچەڵ کرایەوە، ٤ چەتە کوژران و ٣ چەتەی دیکەش بریندار بوون.

لە ١ی ئەیلولدا ئێمە بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامی چالاکی هێزەکانمان ڕاگەیاندبوو کە لە ٢٩ی ئابدا لەدژی ناوەندێکی سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری گوندی باسوفانی-ی سەر بە ناوچەی شێراوە بەڕێوەچووبوو. لەبارەی ئەو چالاکییەدا زانیاری ڕوون کەوتە بەردەستمان و ژمارەی ئەو سەربازە تورکانەی کوژرابوون بریتیبوون لە ٨ سەرباز".

ک-ش