لە عەفرین گورزی قورس لە چەتەکان درا

یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانانى یەپەگە لە رۆژانی ٩-١٠ی تشرینى یەکەم لە ناوچەکانى شییە، راجۆ و جندرێس لە زنجیرە چالاکییەکدا گورزی قورسیان لە چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا داوە. لەو چالاکییانەدا ٤ چەتەی تورکیای داگیرکەر کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) راگەیاندراوێکى لەبارەى چالاکییەکانى رۆژانی ٩-١٠ی شەڕڤانان لە ناوچەکانى شییە، راجۆ و جندرێسى عەفرین بڵاوکردەوە.

یەپەگە رایگەیاند، لە ناوچەى شییە لە چالاکیی سابوتاژدا ٢ چەتە و لە راجۆ چەتەیەک و لە جندرێسیش چەتەکى تر بە چالاکیى قەناس کوژراون.

یەپەگە راشیگەیاندووە، هێزەکانیان لە چوارچێوەى هەڵمەتى دووەمی بەرخۆدانى سەردەم لە عەفرین بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکیاى داگیرکەر و گروپە چەتەکانى سەر بە تورکیا. یەکینەکانمان لە رۆژانی ٩ و ١٠ی تشرینى یەکەمدا لە ناوچەکانى شییە، راجۆ و جندرێس زنجیرە چالاکییەکی کاریگەریان لە دژی چەتەکانی تورکیا ئەنجامدا.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە:

"لە رۆژی ٩ی تشرینى یەکەمدا یەکینەیەکمان لە گوندی حەج حەسەن لە ناوچەى شییە لە دژی ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانى سوڵتان محەمەد چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ چەتە بە ناوەکانی نیهاد مەحمود و نزار ئیدلبی کوژران.

رۆژی ١٠ی تشرینى یەکەم یەکینەیەکمان لە گوندی دوملیی سەر بە ناوچەی راجۆ لە دژی ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى چەتەکانى موعتەسم بیلا چالاکییەکى کاریگەریان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەتەیەک بە ناوی خەلیل عەبدوڵا خەڵکى ئیدلب کوژرا.

هەر لەو رۆژەدا یەکینەیەکى ترمان لە گوندی دێربەلوت لە ناوچەى جندرێس لە دژی چەتەکانى سوڵتان موراد چالاکییەکیان بە قەناس ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەتەیەک بە ناوی محەمەد حەسەن خەڵکی ئیدلب کوژرا".

ر.م