لە قامشلۆ ٥ شەهیدی بەرخۆدانی شەرەف بەخاک سپێردران

شەرڤانانی ئازادی کە لە بەرخۆدانی شەرەف شەهید بوون، لە ڕێوڕەسمێکی جەماوەری دا لە شەهیدگای شەهید دەلیل سارووخان بەخاک سپێردران.

ئەحمەد سیوەرەکلی (دڵبرین) شەرڤانی قەسەدە لە ١٢ی ئەم مانگەدا لە دێرا زۆر، محەمەد حەسوون ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ١٢ی مانگ لە سەرێکانی، ئالان محەمەد و ئەحمەد قاسم ئەندامانی هێزەکانی ناوخۆ لە ١٣ی مانگ لە گوندی مەبڕووکا، ڕامان عەلی ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنی جەوهەری لە ١٢ی مانگ لە سەرێکانی شەهید ببوون  بە مەراسیمێکی جەماوەری ئۆغرکران.

بە هەزاران کەس جەنازەکانیان لە ناوەندی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی شاری قامشلۆ وەرگرت و بە کاروانێک بەرەو شەهیدگای شەهید دەلیل سارووخان بەرێکەوتن.

کاروانی شەهیدان لە گۆرستانەکە لە لایەن جەماوەرەوە پێشوازی لێکرا.

لە گۆڕستانی شەهیدان، ڕێوڕوسمی یادکردنەوەی شەهیدان دەستیپێکر و دواتر محیەدین حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان و زەلال جەگەر هاوسەرۆکی تەڤدەم قسەیان کرد.

زەلال وتی، "ئێمە بەڵێنی ئازادی و تۆڵەسەدنەوە و ڕزگاری وڵاتەکەمان داوەتە شەهید و دایکەکانمان، لەبەرئەوەش ئێمە بەرخۆدان دەکەین و بەو هۆیەشەوە پێویستە یەکێتیەکەمان بەهێز بکەین."

زەلال ڕاشیگەیاند، نزیکەی ٩ ساڵە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەچێت. شەڕێکی زۆرمان کرد و بە هەزاران شەهیدمان دا. بۆیە ئێمە ئازادیەکەمان بەدەست دێنین و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شەهیدەکانمان بەرخۆدان دەکەین. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵ دەدات دەستکەوتەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سوریا لەناوببات. ئێمەش تێدەکۆشین و شەرەفی گەلان دەپارێزین. چەندین ساڵە لەدژی داعش شەڕ دەکەین، لە جێگەی هەموو جیهان شەڕمان کرد و هەموو گەلانی جیهان پشتگیریان کردین. بەڵام عقلیەتی دەوڵەتی دیکتاتۆری تورکیا و بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی وەک ڕووسیا و ئەمریکا لەبەردەم گەلانی جیهان بوون بە لەمپەڕ. بەداخەوە ئەوە ڕاستیەکەیە.

دواتر خۆشکی شەهید محەمەد، سۆزی حەسوون قسەی کرد و وتی، "ساڵی ڕابردوو ئێمە لێرە وەستابووین و وتمان دەتوانین شەهیدێکی تریش پێشکێش بە وڵاتەکەمان بکەین. ئەمڕۆ لێرەین و برا و هاوڕێکەم شەهید بووە، بەڵێنم دا فرمێسک نەبارێنم و فرمێسکەکانم بۆ تۆڵەسەندنەوە دەشارمەوە."

سۆزی وتیشی، "کاتێک شەهید محەمەد بەرەو سەرێکانی بەڕێکەوتووە وتویەتی 'ئەمڕۆ ڕۆژی شەرەفە. ئەگەر ئەگەر ئێمە شەرەفمان نەپارێزین کێ دەیپارێزێت؟"

دواتر ناسنامەی شەهیدەکان ئاشكرا کرا و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرانەوە. جەنازەی شەهیدان بە دروشمی جەماوەر و دایکان بەخاک سپێردران.

ف.ق