ئەمریکا زیانی هێرشی ئێرانی بۆ سەر بارەگاکانی ئاشکرا کرد

هێزەکانی سوپای ئەمریکا زانیاری نوێیان لەبارەی زەرەرو زیانەکانی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بڵاوکردەوە.

کابتن بێڵ ئوربان، وتەبێژی سەرکردایەتی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەر لە هێرشە مووشەکیەکان ئەنجامبدرێن، بنکە سەربازیەکان چۆڵکراون.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد لە هێرشەکانی ئێراندا هیچ سەربازێکیان نەکوژراوە و بە تەنها ١١ سەرباز بریندار بوون و بریندارەکانیش لە کوەیت و ئەڵمانیا لەژێر چاودێری پزیشکدان.

٨ی ئەم مانگە، سوپای پاسدرانی ئێران لە تۆڵەی کوشتنی قاسمی سولەیمانی بەرپرسی فەیلەقی سوپای پاسداران، کە لە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەدا لەلایەن ئەمریکاوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا، ٢٢ موشەکی ناوەند مەودای بە هێزەکانی سوپای ئەمریکاوە نا لە عێراق.

ف.ق