لە هەڵمەتەکەى قەسەدە لە دژی داعش ٧ کەسی تر دەستگیرکران

لە قۆناغی دوەمی هەڵمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە دژی شانە نوستوەکانى چەتەکانی داعش لە دێرەزۆر ٧ کەسی تر دەستگیرکران.

هێزەکانى سوریای دیمکراتیک (قەسەدە) لە چوراچێوەى ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەدا وەریانگرتووە، لە شارۆچکەى زیبان لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە دژی حەشارگەکانى داعش ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا.

لەو ئۆپراسیۆنەدا ٧ کەس دەستگیرکراون، کە هاوکاریی چەتەکانی داعشیان کردووە و دەستیش گیراوە بەسەر ژمارەیەکى زۆر چەک و جبەخانەى چەتەکاندا.

قەسەدە لە دژی شانە نوستوەکانی داعش لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ەوە لە ناوچەکانى حەسەکە و دێرەزۆر دەستی بە ئۆپراسیۆنکرد و قۆناعی دووەمی ئەو ئۆپراسیۆنە لە ١٧ی تەممووزەوە دەستیپێکردووە.

هێزەکانى قەسەدە، هێزەکانى ناوخۆ، یەکەکانی پاراستنی سنوور، یەپەژە و یەکەى کۆماندۆ و هێزەکانى هاوپەیمانیی نێونەتەوەیى دژ بە داعش بەشدارن لەو ئۆپراسیۆنەدا.

لە رۆژی دەستپێکردنی ئەو ئۆپراسیۆنەدا ٢٤ چەتەی داعش و لە رۆژی دووەمدا چەتەیەکى تری داعش و جبەخانەیەک و رۆژی سێیەمی ئەو ئۆپراسیۆنەشدا ٣٤ چەتەی تری داعش دەستگیرکران.

ژ.ت