لە ٢ تەقینەوەدا لە رەقا ٣ کەس کوژران و ١٦ کەسی تر بریندار بوون

ئێوارەى دوێنی لە رەقا ٢ تەقینەوە روویاندا. بەو هۆیەوە ٣ هاووڵاتی کوژران و ١٦ کەسی تریش بریندار بوون.

تەقینەوەی یەکەم لە لە گەڕەکی نەعیم لە رێگەى بۆمبێکى دەنگییەوە روویدا. دواى ئەو تەقینەوەیە ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە. لەو ٢ تەقینەوەیەدا ٣ هاووڵاتى کوژران و ١٦ هاووڵاتیى تر بریندار بوون.

هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆی چوونە شوێنى تەقینەوەکان و رێوشوێنى بەرفراوانی ئەمنییان گرتەبەر و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و بریندارەکانی تەقینەوەکانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ر.م