لە گرێ سپی تیرۆری دەستگیرکردن دەستیپێکردووە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە گرێ سپی، دەستی بە تیرۆری دەستگیرکردنی هاوڵاتییان کردووە.

سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، چەکدارانی سەر بە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کۆلانەکانی رۆژهەلاتی گرێ سپی، ٤ کەسیان دەستگیر کرد.

ناوی ئەو کەسانەی دەستگیر کران بەم شێوەیەیە: مستەفا ئەلئەحمەد ئەلمستەفا، یاسین ئەلئەحمەد ئەلمستەفا، عەزیز یاسین ئەلمستەفا، ئیسماعیل حەسەن ئەلئیدریس.

ئەوەش راگەیاندراوە کە لە گوندی ئەل حویجێ سەربە گرێ سپی، ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی دەستگیر کران، بەڵام لەبارەی ناو و ژمارەیان زانیاری بەردەست نییە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، رۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستی بە هێرشکردن بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی و باکوری سوریا کرد و گرێ سپی داگیر کرد. سوپای داگیرکەر رۆژی ١٩ی کانونی دووەم، قەدەغەی هاتووچۆی لە شارەکە راگەیاند.

ز.ش