لە گوندی ئەلڕاعی تەقینەوەیەک روویدا

لە گوندی ئەلڕاعی کە لەژێر داگیرکاریی چەتەکانی تورکیا دایە، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی تورکیا دا تەقییەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی ئەلڕاعی سەر بە باب، کە لە لایەن سوپای تورک و چەتەکانیەوە داگیر کراوە، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێکی چەتەکاندا تەقییەوە، تەقینەوەکە لە گۆڕەپانی گشتی گوندەکە پێک هات و لە ئەنجامدا ژمارەیەک بریندار و کوژراوی لێ کەوتەوە.