مامۆستایانی عەفرین: زمانمان هەبوونمانە

مامۆستایانی عەفرین لە هەرێمی شەهبا ١٥ی ئایار رۆژی جەژنی زمانی کوردییان پیرۆز کرد.


مامۆستایانی عەفرین لە هەرێمی شەهبا لەبارەى جەژنی زمانی کوردییەوە بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

مامۆستا نەریمان سیدۆ لە کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەروەردەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک رایگەیاند، هەموو ساڵێک ئەمڕۆژە پیرۆزە، پیرۆز دەکەین، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ناتوانین چالاکیی جەماوەری بۆ ئاهەنگی رۆژی جەژنی زمانی کوردی رێکبخەین.

نەریمان سیدۆ رایگەیاند، ئومێدیان ئەوەیە جەژنی زمانی کوردی لە ساڵی داهاتودا لە عەفرین پیرۆز بکەن و وتی "مافی هەموو کەسێکە کە بە زمانی خۆی بدوێت. بە ورەیەکى بەهێزتر ئێمە پەیوەستبوونی خۆمان بە زمان و کۆمەڵگەى خۆمان پێشدەخەین و تێگەیشتنی بۆ دروست دەکەین".

مامۆستا حیکمەت حسێنیش رۆژی ١٥ی ئایاری پیرۆز کرد و رایگەیاند، ئەو رۆژە بۆ ئەوان وەک رۆژی ژیانەوەى زمانی کوردییە.

مامۆستا حیکمەت حسێن باسی ئەوەیکرد، نەتەوە بە کولتور و زمانی خۆیەوە دەناسرێت و تی "هەبوونی گەلان بە زمانیان دەناسرێتەوە. دوژمنیش هەموو کات هێرش دەکاتە سەر کولتور و زمان، چونکە لە رێگەى کولتور و زمانەوە دەیەوێت گەل تێکبشکێنێت".

مامۆستا حیکمەت حوسێن باسی ئەوەشیکرد، بە ئیرادە و پێداگرییەکى زۆر گەورەوە زمانی خۆیان دەپارێزن و پێشیدەخەن و درێژە بە کارەکانی خۆیان دەدەن.

مامۆستا مونە عەلی-یش سەرەتا جەژنی زمانی کوردیی پیرۆز کرد و رایگەیاند، لە سایەی بەرخودان لە رۆژئاوا زمانەکان بەرەو پێشچووە.

مونە عەلی لەبارەى گرنگیی خوێندنگەکان لە رۆژئاوا وتی "ئێمە هەموو کات هەوڵ دەدەین زمانەکەمان پێش بخەین، چونکە زمانەکەمان هەبوونمانە".

ژ.ت