ماکرۆن: ناتۆ مردووە

ئەمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند کە ناتۆ مردووە و قەسەدە دەبێتە قوربانی بڕیاری ئەمریکا و ئۆپەراسیۆنی تورکیا.

ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ گۆڤاری 'The Economist' قسەی کردووە و رایگەیاندووە کە "ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، مردنی ناتۆیە".

 

ماکرۆن وتیشی: "تورکیا  کە هاوبەشی ناتۆیە، هێرش بۆ سەر شوێنێکی وەها دەکات کە بەرژەوەندییەکانمان دەخاتە مەترسیەوە. ئەوە بۆ ناتۆ کێشەیەکی گەورەیە. بریاری ئەمریکا بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکەکان، دەمانگەینەێتە  دوو ئەنجام. قەسەدە کە هاوکارمانە و پێکەوە لەدژی داعش شەڕ دەکەین، دەبێتە قوربانی".