لە مەناجیری سەرێکانی زرێپۆشێکی داگیرکەران تێکشکێندرا

لە کاتی هێرشدا بۆ سەر گوندی مەناجیر-ی سەرێکانی زرێپۆشێکی سوپای داگیرکەری تورکیا تێکشکێندرا.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و تاقمە چەتەکانی لە پێشێلکردنی ئاگربەست بەردەوامن و هێرشیان کردوە سەر گوندی مەناجیر کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی شاری سەرێکانی ڕۆژاڤای کوردستان.
شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە)ش لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە ئاکامی ئەوەشدا زرێپۆشێک تێکشکێندرا و سەرجە چەتە سەرنشینەکای کوژران و بریندار بوون.
بەڵام لە بارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانەوە ئامارێک دروست دەستنەکەوتووە.
 

هـ.هـ