نەورۆز ئەحمەد: ڕۆژئاوا هێزی گەل و ژنی پیشاندا

نەورۆز ئەحمەد فەرماندەی گشتی یەپەژە رایگەیاند، شۆڕشێ ڕۆژئاوا هیزی گەل و ژنانی پیشاندا و وتی،"داوا لە گەلەکەمان دەکەین خاوەنداری لە ئابڕۆ و بەرخۆدان بکەن کە بە باجێکی زۆر بەدەستهێنراوە."

لە قەڵای بەرخۆدان و بڕیاری ئازادی، لە کۆبانێ لە ١٩ی تەموزی ٢٠١٢دا سیستمی دەوڵەتیان هەڵوەشاندەوە و خاکی ڕۆژئاوا کە بەسەدان ساڵ بوو بە زۆردەستی و فشار داگیرکرابوو بەرەو ئازادی هەنگاوینا. ژنانی کورد کە پێشەنگایەتی شۆڕشیان کرد، پیشانی هەموو جیهانیانیاندا کە هێز و ئیرادەی ژن دەتوانێت چی بکات. بە سەدان ژن کە لە دەڤەرە جیاوازەکانی جیهان کەوتنە ژێر کاریگەری بەرخۆدانی ژنانی کورد، بەرەو خاکی رۆژئاوا بەڕێکەوتن.

نەورۆز ئەحمەد فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بەبۆنەی ٨مین ساڵیادی شۆڕشێ رۆژئاوا وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسەکەمانی دایەوە.

'جیاوازی لەگەڵ شۆڕشەکانی تر'

شۆڕش لەناو چ بارودۆخێکدا ئەنجامدرا و لە کام قۆناغدا تێپەڕی؟

لە ساڵەکانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ دا هەنگاوێکی شۆڕشگێری دەستیپێکرد. گەل لە سیستمی قەیران ناڕازیی بوو و ئیتر نەیدەتوانی خۆی لەبەرانبەر سیستم ڕابگرێت. بە تایبەتی گەلی عەرەب ڕاپەڕی و ئەو قۆناغە وەک 'بەهاری عەرەبی' بەناوکرا. گەلان ئێدی نەیانتوانی خۆیان لەبەرانبەر ئەو زۆڵمەی کەدەکرا بیدەنگ بکەن. ڕاپەڕین وردە وردە فراوان بوو. گەلی کورد یەکێک لەو گەلانە بوو کە زوڵم و زۆردەستی بینی و بە هەموو شێوەیەک قڕدەکرا. گەلی کورد جێگای خۆی لەناو شەپۆلی ڕاپەریندا گرت. لەم بابەتەدا گەلی کورد خاوەن بناغەیەکی بەهێز بوو. گەلی کورد ویستی بۆ ئازادی خۆی تێبکۆشێت. بارودۆخەکە سەخت بوو. تاکە هێزی گەل ئەوەبوو کە خۆی ڕێکبخات و بە عەقڵیەتی ئازادی بەشداری لە شۆڕش بکات. بە تایبەتی بە پێشەنگایەتی ژنان گۆڕەپانەکە پڕکرایەوە. سەدەی ٢١ سەدەی ژنە و ئەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشاندرا. جیاوازی ئێمە لە شۆڕشەکانی تر ئەوەیە کە گەل هەمووی بەشداری کرد، ژنان بەشداریان کرد. بۆ ئازادی خۆیان دەستیان بە شەڕ و تێکۆشان کرد، خۆی کردە ئیرادە، زانا بوون، بەرەو پێشەوە چوون و ویستیان بەردەوامی بە تێکۆشان بدەن. بۆ ئازادی خۆیان دەرفەتیان خوڵقاند. هەندێک هێز ویستیان دەستوەردان لەناو شۆڕشەکەدا بکەن، بەڵام رێگا نەدرا. گەلانی عەرەب، چەرکەس، ئاشووری، ئەرمەن و کورد چەندین ساڵ پێکەوە ژیان. ئێرە ناوەندی پێکەوە ژیانی گەلانە. بۆیە ئەو گەلانە بۆ ژیانێکی ئازاد پێکەوە جووڵانەوە. ئەو پارچەبوونەی کە سیستمی سوریا لەناو گەلاندا دروستی کرد، بەم شۆرشە لەناوبرا.

'ژنان هێزی خۆیان پیشاندا'

شۆڕشی ژنان بە پێشەنگایەتی ژن ئەنجامدرا. جیهانیش بەم شێوەیە سەیری کرد. ئێوە شۆڕش لەناو شۆڕشدا چۆن پێناسە دەکەن؟

شۆڕشی ڕۆژئاوا لەبەرئەوەی کە بە پێشەنگایەتی ژن ئەنجامدرا وەک شۆڕشی ژن پێناسەی بۆکرا. لەبەرئەوەی ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە پێشەنگایەتیان کرد. بێ ئەوەی کە لە دەڤەرێکی تر هێز وەربگرن، ئەم گەلە بە پیشەنگایەتی ژن ئاستی سەرکەوتنیان بەرز کرد و شۆرشیان ئەنجامدا. هەنگاو بە هەنگاو بە عەشقی ئازادی، بۆ شکاندنی زنجیری کۆیلایەتی کە بە هەزاران ساڵە دەسەپێنرێت، بۆ ئازادی لەبەرانبەر هەموو جۆرە زەحمەتیەک وەستانەوە. بەرخۆدانیان کرد و لەسەرپێ مانەوە. هەموو هەنگاوێک کە لەگەڵ قۆناغەکان نران، ئەم ئاستی عەقڵیەتەیان بەرزخ کردەوە. ئەمانە هەمووان لەناو راستی ژیاندا خوڵقێنران. بەشداری یەپەژە کاریگەری لە هەموو کۆمەڵگا کرد. پیشانیدا کە ژن لە هەموو قۆناغێک دەتوانێت بە بەهێزی لەسەر پێ بمێنێتەوە. لەبەرئەوەش بەم شۆرشە نە تەنها سیستمی دەوڵەت هەڵوەشێنرا، بەڵکو لە هەمانکاتدا هێزی ژن بە شێوەیەکی بەرچاو دەرکەوت. بۆیەش خاوەن ئەو تایبەتمەندیەیە کە شۆڕش لەناو شۆڕشدا ئەنجامدرا. ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، دیپلۆماسی، ئابۆری و سەربازی شوێنی خۆی گرت و هەموو کەسێک ئەمەی بە شێوەیەکی کراوە بینی. ژنان بە بۆچوون و پێشبینیەکانیان لە هەموو گۆڕەپانێکدا هەن و بەم شێوەیە ئێمە خۆمان دەگەیەیێنینە پێوانەکانی ژیانی ئازادیپارێزی ژنانی ژینگەپارێزی و دیموکرات.

'ناتوانن ئیرادەی ژن داگیر بکەن'

لەم دواییانەدا دەوڵەتی تورک گرێ سپی و سەرێکانی داگیرکرد و گەلانی جیهان هەڵوێستی توندیان دەربڕی. لەبارەی ئەو هەڵوێستی بۆچوونتان چییە؟

ژنانی شۆرشگێر کاتێک هێرش لە بەرانبەریان ئەنجامدرا، لە هەموو دەڤەرێک تێکۆشانیان کرد. ٢٠١٤ لە شەنگال لەدژی هێرشی داعش هێزی یەپەژە لە سەنگەرەکان جێگیر بوو و لەدژی داعش تا کۆتایی شەڕی کرد. جیهان ئەوەی بینی. هەموو ئامانجەکان بۆ مرۆڤایەتی بوون، هەموو کەسێک ئەوەی بینی. بەرخۆدانی ژنان بوێری بە هەموو کەسێک دا. سوپای داگیرکەری تورک لەبەرئەوەی ئەم شۆڕشە و ژنی بەرخۆدێری قبوڵ نەکرد، بێ ئەوەی هیچ بیانویەکی تری هەبێت دەستی بە هێرشی داگیرکەری کرد. بەڵام یەکبوونی گەلان، بە شێوەیەکی بەهێز ئەوانی لەسەر پێ هێشتەوە، بێ ئەوەی پشت بە هیچ هێزێکی تر ببەستێت لەسەرپێ مایەوە و خۆی بەڕێوەبرد. ئەم ڕاستیە لەبەرچاوە. هاوڕێ هەڤرین خەلەف، دایکی ئاقیدە و ئامارا، زۆر فەرماندار و ئینتەرناسیۆنالیستی تر لە زۆر دەڤەری جیهان بەشداریان لە شۆرشدا کرد. ئەم بەرخۆدانە بەم هەمووانە ئەنجامدرا کە بۆ ئازادی ئامادە بوون و هەموو شتێکی خۆیان فیدا کرد. سوپای تورک لەوانەیە هەندێک جێگامان داگیر بکات، بەڵام ناتوانێت ئیرادەی ژنان و گەلان، هێزی بەرخۆدێر داگیر بکات، بەهێزترین ئیرادە لەدژی داگیرکەران ئەوەیە.

'پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری لە ئابرۆی خۆی بکات'

ئەمڕۆش هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا بەردەوامە. ئێوە لەدژی ئەم هێرشانە بیر لەچی دەکەنەوە و ئامادەکاریتان چییە؟

بێگۆمان بەم شۆڕشە زۆر دەستکەوتمان بەدەستهێنا. هێزەکانی پاراستنی ژنان لەگەڵ گەل لە تێکۆشان بەردەوام دەبن. لەگەڵ هەموو هێرشەکانیش گەل ڕووی لە ڕۆژئاوا کرد و دەیەوێت ژیانێکی ئارامی هەبێت. هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکوور و باشووری کوردستان بەردەوامە. هێزەکانی پاراستنی ژنان بەم عەقڵیەتە دەجووڵێنەوە. پێویستە گەلەکەمانیش هەمان هەڵوێستیان هەبێت. شەڕی سەردەمی نوێ بە بەرخۆدان ئابڕۆ ئەزموونێتی گەورەی خوڵقاندووە. ئامادەکاری باشمان هەیە. گەلەکەمان لە ڕابردوودا زۆر سەختی و ئازاری بینی. بەڵام لەگەڵ ئەم باجە گەورەیە گەلەکەمان هەنگاوی بەرەو دواوە نەناوە، هەموو کاتێک لەگەڵ ئێمە بوو. لە ڕووی مادی و مەعنەویەوە لەگەڵ ئێمە بوو.

بانگەوازیمان ئەوەیە کە گەلەکەمان خاوەنداری لە شەرەف و بەرخۆدانی خۆی بکات. ئێمە سەرەتا خۆمان قەرزاری خانەوادەی شەهیدان و هەڤاڵانی بریندار و خازی دەزانین. بەڵێن دەدەین کە بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد، یەکسانی و دیموکراسی تا دوایی تێبکۆشین.

ف.ق