هاوسەرۆکی تەڤدەم: کلیلی چارەسەری لە ئیمڕاڵییە

هاوسەرۆکی تەڤدەم غەریب حەسۆ، پەیامەکەی چەند رۆژێک پێش ئێستا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالانی بەم شێوەیە نرخاند و وتی دەبێت تورکیا دەستپێکێکی نوێ لە پێش خۆی دابنێت، حەسۆ وتی"کلیلی دەستپێکێکی نوێش لە لای ڕێبەر ئاپۆیە" .

هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵەگەی دیموکراتی (تەڤدەم) غەریب حەسۆ پەیامەکەی ڕێبەی گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەرەکانی ئەم دواییەی بۆ ئاژانسەکەمان بەم شێوەیە نرخاند: غەریب حەسۆ ئەوەی دەستنیشان کرد کە سیاسەتی تورکیا لە دژی کوردان تووشی داخوان بووە و وتی پێویستی تورکیا بە دەستپێکێکی نوێ هەیە، کلیلی ئەو دەستپێکە نوێیەش لە لای ڕێبەرئاپۆیە.

حەسۆ ئەوەشی دیارکرد کە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان لە ئەنجامی بەرخودان دروست بوو ئەوەی هێنایە زمان ئۆجالان زۆرباش رۆژهەڵاتی ناوین دەناسێت، بەڵام پەیامەکەی ئەویش بۆ ئەوان بەهادارە و بە واتایە، غەریب حەسۆ وتی:"ڕێبەر ئاپۆ ماوەیەکی درێژە لەم جوغرافیایەدا ماوەتەوە لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تێکەڵاوبوونی بە جوغرافیا لە نزیکەوە دەناسێت. ڕێبەر ئاپۆ هەم باش ئەم جوگرافیایە دەناسێت هەم خاوەنی کاریگەری گەورەیە لە سەرئەم جوغرافیایە لەبەر ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ کاتێک کە لێرە بوو لە دوای ئەوەش بە تەواوەتی بۆ ئاشتی خەباتی دەکرد.

هەنگاوەکانی ئێمە بەو رەنگەیە

غەریب حەسۆ سەرنجی خستە سەر پەیامەکەی ئۆجالان دەربارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و وتی:" ئێمە لەو باوەرەداین کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کێشەکانی لە سووریادایە دوورە لە کولتووری شەر. لەو دۆخەی کە تێیداین لە چوارچێوەی یەکپارچەبوونی سووریادا بە ڕێنمایی ، دیموکراسی و خۆجێی بە دەستورێکی سەرەکی ئاسایش و ئارامی دەبێت چارەسەر بکرێن. حەسۆ ئەوەشی دەستنیشان کرد ئەوانیش لەو چوارچێوەیەدا هەنگاو دەنێن

بانگەوازییەکی زۆر گرنگە

غەریب حەسۆ وتی:"بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ تورکیا، باکووری کوردستان، سووریا و رۆژئاوا یە . بانگەوازییەکی زۆرکاریگەرە ئەوهەنگاوانەی کە لە باکوور و رۆژهەڵآتی سوریا دەهاوێژرێت، لەو چوارچێوەیەدا دەهاوێژرێن. کاتێک مرۆڤ لە چوارچێوەی ڕینماییەکانی ڕێبەرئاپۆدا بابەتەکان بنرخێنێت، هێندەی چارەسەری بە دیالۆگ و گفتوگۆ و دانوستاندن و چاوپێکەوتن دەبێت. بۆ سووریا ڕێگەی دەرباز بوونە لە قەیرانی بەو رەنگەیە، دەبێت پەیامەکەی ڕێبەرئاپۆ بە راستی تێبگەین، ئێمە وەک تەڤ دەم ئەو پەیامە زۆر گرنگ دەبینین.

دەبێت تورکیا سەرنجی خۆی بخاتە سەر نەورۆزی ٢٠١٣

بۆ ئەو  وتنەی " دەبێت نیگەرانییەکانی تورکیا ببینرێت" کە لە پەیامەکەی ئۆجالاندا هاتووە، غەریب حەسۆ:"ئێمە هیچ کات مافی کەسمان نەخواردووە، ئێمە تەنها مافەکانی خۆمان دەپارێزین، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت لە بابەتی حەساسیەتی تورکیادا دەبێت مرۆڤ ئاگادار بێت راستە، ئێمە حەساسییەتی دراوسێکانمان هەمووی دەبینین و تورکیاش لە ناودا هەیە، ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەیدا سەرنجی راکێشایە سەر پەیامی نەورۆزی ٢٠١٣  کە تورکیا پێویستە لە سەری بووەستی و کاری لەسەر بکات.

هاوەیمانی ئاکەپ و مەهەپە تورکیای پارچەکرد

هاوسەرۆکی تەڤدەم ئەوەشی دەستنیشان کرد کە ئاکەپە ومەهەپە لەسەر دوژمنایەتی کوردان و تەسفیە و لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردان هاوپەیمانیان کردووە و ئەو هاوپەیمانیییە تورکیا لە لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی وفکری پارچە دەکات. غەریب حەسۆ وتی: بەو رەنگە بەردەوام بێت  دەبێت کە بەهاری گەلان لە تورکیاش رووبدات.

کلیلی چارەسەری لە ئیمڕاڵییە

هاوسەۆکی تەڤدەم غەریب حەسۆ وتی دەبێت تورکیا ئەوسیاسەتەی خۆی بگوۆڕیت دەستپێکێکی نوێ لە پێش خۆی دابنێ، حەسۆ ئەوەشی باس کرد، هەم بۆ باکووری کوردستان و هەم بۆ رۆژئاوا و باکوور و رۆژهەڵآتی سووریاش کلیلی چارەسەری لە ئیمڕاڵییەو وتی :"کلیلی دەستپێکێکی نوێ لە باکووری کوردستانە و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆیە ئەگەر تورکیا دەخوازێت دەست بە دەستپێکێکی نوێ بکات پێش هەموو شتێک دەبێت وەڵامی چالاکوانانی مانگرتوو لە خواردن بداتەوە و کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت. بە کۆتایی هاتنی گۆشەگیری و خولقاندنی شەرت ومەرجی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەو پێش لە هەموو ئەو قەیرانانە دەگرێت و دەبێتە دەستپێکی چارەسەری کلیلی چارەسەری لە ئیمڕاڵییە."

ک-ش