هاووڵاتییانی عەفرین و شەهبا سەردانی مەزراگەی شەهیدانیان کرد

هاووڵاتییانی عەفرین و شەهبا لە بەیانیی جەژنی قوربانی ئەمڕۆدا رۆیشتن بۆ سەردانی گۆڕی شەهیدانی لە مەزارگەى شەهیدان.

لەناو کورددا سەردانی گۆڕی شەهیدان وەک نەریتێکى لێهاتووە، لە جەژنی دا هاووڵاتییانى عەفرین و شەهبا سەردانی گۆڕی شەهیدانى بەرخودانی سەردەمیان کرد.

لە مەزارگەى شەهیدان لە ئەحرەس سەرەتا بە خولەکێک بێدەنگی رێز گیرا و محەمەد ولۆ بە ناوی دەزگای بنەماڵەى شەهیدانی عەفرین و شەهبا و نەورۆز عەفرین بە ناوی بەڕێوەبەریی کانتۆنی عەفرینەوە وتەیان پێشکەشکرد. لە وتەکاندا یادی شەهیدان بەرز راگیرا.

لەو وتەکاندا راگەیەندرا، دەوڵەتى تورک دەیەوێت ورەی گەلی عەفرین کە کۆچیان بۆ شەهبا کردووە تێکبشکێنێت، بەڵام گەلی عەفرین نەک ورەی تێکناشکێت، بەڵکو بۆ گەڕانەوە بۆ عەفرین بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن.

ژ.ت