هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە تەل براک شەرمەزارکرا

بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ناوچەی تەل براکی کانتۆنی قامشلۆ ڕێپێوانێکی گەورە ئەنجامدرا.

لە سەرەتای هەفتەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە زۆر شار چالاکی ئەنجامدرا.

ڕۆژی سێشەمە دوای ناوەندی قامشلۆ و ناوچەی تەل حەمیس ئەمجارە لە ناوچەی تەل براک ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

ڕێپیوانەکە لە چواریانی فڕن دەستیپێکرد، پانکارتی دژی داگیرکەری بەرز کرانەوە و دروشم وترانەوە.

دوای ڕێپێوانەکە لە چواریانی شەهیدان میتینگ ئەنجامدرا. بەناوی ئەنجومەنی تەل براک عەبد ئەلسەلام ئەلحەسەنی قسەی کرد و وەبیریهێنایەوە کە دەوڵەتی تورک بە چەکی قوڕس هێرش دەکاتە سەر زڕگان و تەک تەمر و مەدەنیەکان دەکاتە ئامانج.

ئەلحەسەن ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە سوریا، عێراق، لیبیا و زۆر هەرێمی تر هێرش دەکاتە سەر خەڵلکی مەدەنی و رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ئەو گەلانەی کە ئازادیان دەوێ. ئێمە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کە بەرانبەر هێرشەکان بێدەنگن شەرمەزار دەکەین و پێویستە هێرشەکان ڕابگیرێن."

ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق