هێرش کرایە سەر گری سپی، سەربازێکی سوریا بریندرا بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی عەڤدکۆی سەر بە ناوچەی گرێ سپی و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێکی سوریا بریندار بوو.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتوونەتە بەر دەستمان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک بە چەکی قوڕس هێرشی کردە سەر گوندی عەڤدکۆی سەر بە ناوچەی گرێ سپی.

بە پێی زانیاریەکان، لەو هێرشەدا سەربازێکی سوپای سوریا بە ناوی فورات ملهم بریندار بووە.

دوای ئەو هێرشە سوپای تورک لە هەرێمەکە شەڕی دەست پێکرد.

ز.ش