هێزەکانى رزگاریى عەفرین: لە شێراوا ٤ چەتە کوژران

هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایانگەیاند، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە شێراواى عەفرین ٤ چەتەى دەوڵەتى تورک کوژران و ٤ چەتەى تریش بریندار بوون.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین لەبارەى چالاکیى هێزەکانیان لە دژی سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورک لە عەفرین راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند "هێزەکانمان بەبێ پسانەوە بەردەوامن لە ئەنجامدانى چالاکی لە دژی سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە عەفرین و هەرێمەکانى دەورووبەری عەفرین".

لە راگەیاندراوەکەى هێزکانى رزگاریى عەفرین دا ئەوەش هاتووە "هێزەکانمان رۆژی ٥ی تەمووزی ٢٠١٩ / ١٤ی پووشپەڕ بە چەکی سووک و نیوە قورس هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک لە چەتەکانى ئەحرار شام لەسەر رێگاى نێوان گوندەکانى باسوت و غەزاویى سەر بە ناوچەى شێراوا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە چەتەکان کوژران.

هاوکات ژمارەیەک لە چەتەکانى ئەو گروپە هەوڵیاندا دەستێوەردان لە دۆخەکە بکەن، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانمانەوە بە چالاکیى سابوتاژ کرانە ئامانج. لە ئاکامی ئەو ٢ چالاکییەدا ٤ چەتە کوژران و ٤ چەتەى تریش بریندار بوون".

ر.م